وه کوو باران دێمه وه
پڕ له دڵخۆشی گه یشتن به رۆبارێک
پڕ له دڵخۆشی گه یشتن به ده ریایێک
پڕ له ماسی
پڕ له خه ونی مه له وانێکی ئه ویندار
بۆ گه یشتن به تا ڤگه یێک
ئه خزێم به سه ر ده شته کانا
وه کوو ده مار
من وڵاتم ده ریایێکه و
جێژوانیشم ئامێزی هه تاوێکی روون
من به ئه وین چاوم ده شۆم
من به ده ستی خه یاڵم
یاڵی سپی ئه سپی خۆشه ویستی ده گرم
سه وارێکی لاسارم
خه م نامگرێت
له نێو مێرغوزاره کانا
ره نگه
وه کوو په پووله یێک بمبینی
ره نگه وه کوو وه نه وشه یێک
یان پرشه ئاوێکی فێنک
یان نه سیمێک ، پڕ له بۆنی عه تری ته نوور
یان وه کوو بۆنی ملوانکێک له مێخه ک
به گه رد نی کچێکی رۆح پڕ له که نین
که بۆ گه یشتن به جێژوانی
هه نگاو به سه ر سنووری یاساکانی خوادا ده نێت
من تایه نی رۆحی خۆمم
هه ر ساتێکم مووسیقایێک
هه ر کاتێکم فرته ی شعرێک
من ئه و کاته ی ئامێز بۆ ده عباکانی کابووسم ده که مه وه
هاواره کانم له ده ستگای ئاشتیدا ده ژه نم
له خۆمم و
به ره و خۆم ئه گه ڕێمه وه
له رووناکیم و
بۆ هه تاوم ده گه ڕێمه وه
من رۆحی خۆم به روبارێک سپاردووه
که نهێنی قووڵایی ده ریاکانی له دڵدایه
ب